زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی پارێزگای دهۆك بكات و لەگەڵ لێپرسراوی یەكە ئیدارییەكان كۆببێتەوە.
لەسەر داوای سودانی، شاندە باڵاكەی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە بۆردوومان و لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بە تایبەت ناوچە سنوریەكانی دهۆك.
دوێنی پێنج شەممە 11 ی تەموز، شاندە سەربازییەکە لە هەولێر لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە و جەختیانكردەوە، لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگییەكانی نێوان هەرێم و عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە سنورییەكان.
کامەران کەریم